مردنی کەسێک دوای ساڵێک وەرگرتنی چارەسەری کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی بەڕیتانیا مردنی توشبوویەکی کۆرۆنایان ڕاگەیاند، کە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنای لە یەکێک لە نەخۆشخانەکاندا وەرگرتووە.

میدیاکان باس لەوە دەکەن توشبووەکە ناوی جیسون کیلکە تەمەنی 49 ساڵە، بۆ ماوەی 13 مانگ و نیو لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و بەشێکی زۆری کاتەکان لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردا بووە، لە سەرەتای هەفتەی پێشودا کیلک بڕیاریدا چیتر ناتوانێت بەوشێوەیە بەردەوام بێت و هەموو ژیانی لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردا بەسەر بەرێت بۆیە وەرگرتنی چارەسەرەی ڕەتکردەوە، گەڕایەوە خانەی بەساڵاچوان پاشان مرد.

کیلک نەخۆشی شەکرە و ڕەبۆی هەبوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گورچیلەکانی زیانێکی زۆریان پێگەیشتبوو توانای هەناسەدانی نەمابوو تەنها بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد نەبوایە.

سەرچاوەکان ئەوەشیان خستەڕوو لە ماوەی پێشوودا باری تەندروستی بۆ ماوەیەکی کەم باش بووە و توانی بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەکەی و بۆ ماوەیەکی کەم لەگەڵیاندا بێت، بەڵام لە مانگی ئایاردا جارێکی دیکە باری تەندروستی تێکچوو گەڕاندیانەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای ئەو هەموو ماوەیە و وەرگرتنی چارەسەر کلیک توانای نەماو خۆی بڕیاریدا چیتر چارەسەر وەرنەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا