پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی ئاسایكردنەوەی دەوامی فەرمانگە حكومەیەكان، دابەشكردنی موچە بۆمانگی حوزەیران دوو رۆژ لەوادەی دیاریكراوی خۆی دوادەكەوێت.
بەبڕیارێكی حكومەت، 25 هەموو مانگێك دەست بەدابەشكردنی موچەی وەزارەت و فەرمانگەكان دەكرا، بەڵام بۆ ئەم مانگە لەو وادەیەدا دابەشناكرێت، چونكە 25ی ئەم مانگە دەكەوێتە رۆژی هەینی و شەممەش پشووە، بەوهۆیەوە دابەشكردنی موچە دەكەوێتە 27ی ئەم مانگە بە لێبڕینی لە%21 .
بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس، تائێستا گەنجینەكان لە ئامادەكردنی لیستی موچە ئاگادارنەكراونەتەوە، لەئەگەری ناردنی 200 ملیاردینارەكەی بەغداش لێبڕینی موچە بەردەوامی دەبێت بۆ ئەم مانگەش دابەشكردنی موچە هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو بە لێبڕینی 21%ی موچەدەبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ئاسایكردنەوەی دەوامی فەرمانگە حكومەیەكان درا، رۆژانی هەینی و شەممان دەوام ناكرێت، رۆژی 25ی ئەم مانگە دەكەوێتە رۆژی هەینی بەوهۆیەوە موچە دابەشناكرێت و دوادەكەوێت.