شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی سەردانی دەربەندیخان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ئاشتی، شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی سەردانی دەربەندیخانیان كردوو لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوان و رێکخراوی مەدەنی پێشوازییان لێکرا.

دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوو لە فڕۆکەخانەی هەولێر رێگری لە دەستەیەکی گەورەی شاندی ئاشتی کرا و رێگایان پێ نەدرا بۆ هێنادیی ئاشتی لە کوردستاندا کار و چالاکییەکانیان ئەنجام بدەن و گەڕاندنیانەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەمڕۆ ئەو شاندە گەیشتنە دەربەنیخان.

ئەوە شاندی ئاشتی هاتنە سلێمانی و زنجیرەیەک چاوپێکەوتن و چالاکییان ئەنجامدا و پێداگرییان لەسەر ئاشتی لە کوردستان و هەروەها ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکەری و پاکتاکارییەکانی دەوڵەتی تورک كردەوە.

ئەمڕۆ شاندی ئاشتی نێونەتەوەیی لەبەردەوامیی هەوڵ و کارەکانی بۆ هێنانەدیی ئاشتی سەردانی قەزای دەربەندیخانیان کرد و لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوان و رێکخراوی مەدەنی پێشوازییان لێکرا و باسیان لە گرنگیی ئاشتی و پێکەوە ژیان و تەبایی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا