هەڵۆیەکی ناوازە دوای 150ساڵ دەرکەوت

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند، دوای زیاتر لە ١٥٠ ساڵ هەڵۆیەکی میسری دەگمەن لە بەریتانیا دەردەکەوێت.

ئاماژەیان بەوەش دا، ئەگەر هاتوو بە تەواوی ئەم بینینە پشتڕاست کرایەوە، دەبێتە حاڵەتێکی زۆر دەگمەن کە یەک جار لە سەدەیەکدا ڕوودەدات، واتە ئەبێت بە یەکەم جار لە ساڵی ١٨٦٨ەوە.

ستیوارت پێرهۆب زانا لە زانکۆی ئیکستەر ڕوونی کردەوە ئەگەر هاتوو سەلمێنرا ئەمە لەو هەڵۆ میسریانەیە کەواتە دەبێتە یەکەم بینین لە ماوەی ١٥٠ ساڵدا، بینینێکی ناوازەیە.

هەروەها هەواڵی فڕینی ئەو هەڵۆیە بەرەو دورگەکانی سیلی لە باکوری فەڕەنسا، لە لایەن خەڵکەوە دەدرێت و دەڵێن کە لە ناو پۆلی فڕینی باڵمدەکان بینراوە، وە ناسراوەتەوە چونکە ئەو هەڵۆ میسریە دەگمەنە.

دوو دیمەنی ئەو باڵندەیە لە بەریتانیا تۆمار کراوە، یەکەمیان لە ناوچەی سامراسێت لە ساڵی ١٨٢٥، دووەم لە ناوچەی ئیسێکس لە ساڵی ١٨٦٨.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا