وەزیری ناوخۆی عێراق و شاندێکی باڵای ئەمنی هەرێم کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

عوسمان غانەمی، وەزیری ناوخۆی عێراق لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمنی هەرێم کۆبووەوە و بەیەکەوە تاوتوێی دۆسیە ئەمنییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمیان کرد.

لەبەیاننامەیەکی  نوسینگەی وەزیری ناوخۆی عێراق ئەوەخراوەتەڕوو، شاندێكی باڵای ئەمنی هەرێم لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لەوە کرد چۆن بەیەکەوە لایەنی ئەمنی و سەقامگیری بەتایبەتی لەو شوێنانەی بەهاوبەشتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پاسەوانی هەرێم بەڕێوەدەبرێن، پتەوبکەن.

هاوکات، باسیان لەچۆنێتی بەهێزکردنی لایەنی ئەمنی ناوچە سنورییەکان و پشتیوانیکردنی هێزە هاوبەشەکان بەکەرەستەی سەربازی کرد.

لایخۆیەوە وەزیری ناوخۆ جەختی لەوەکردەوە، هێزەکانی پاسەوانانی هەرێمی کوردستان رۆڵی گەورەیان هەبوو لە روبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا