هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی پێشمەرگە ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەرپرسێکی باڵای هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک، هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ شارەکە ڕەتدەکاتەوە.

حاتم عاسی، کە بەرپرسێکی باڵای ناو هاوپەیمانی عەرەبییە لە کەرکوک ئەمڕۆ پێنجشەممە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ” دوای ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە، چەندین جوڵەی سیاسی لە ئارادان کە ڕێککەوتنێکی ئەمنی بۆ گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ شاری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان واژۆ بکرێت”.

ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی عەرەبی دەشڵێت، ” بەهەموو شێوەیەک ئەو جوڵە سیاسی و هەوڵانە ڕەتدەکەینەوەو بە هەوڵێک بۆ هەڵگیرسانی فیتنەی دەزانین و کاریگەریشی دەبێت لەسەر بارودۆخی گشتی ناوچەکان پێش هەڵبژاردنەکانی عێراق”.

عاسی ئاماژەی بەوەش کردووە، ” پێمانوایە هەنگاوی یەکەم بریتیە لە دانانی ناوەندی هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە، ئێستا هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەی پلەبەندی کار بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بکرێت”.

ئەم وتانەی بەرپرسەکەی هاوپەیمانی عەرەبی لەکاتێکدایە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەی هەرێم هەماهەنگی نێوانیان لە ناوچەکانی دیالە و دەوروبەری کەرکوک دەستپێکردووە ئەوەش دوای دامەزراندنی چەندین ناوەندی ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا