لایەنە نەرێنییەکانی بیستۆکی بێتەل

پۆڵەتیک پرێس

پرۆفیسۆرێکی یاریدەدەر لە بەشی زانیاری زانکۆی زانستە ئابورییەکانی پلیخانۆڤ رایگەیاند، بەکارهێنانی بیستۆکی بێتەل “Wireless Headphone” کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروست دەکات ئەوەش بەهۆی ئەو تیشکدانەوەیەی کە هەیەتی.

ئەلێکساندەر تیمۆفیڤ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی پرایم ئاماژەی بەوەکرد، “ئەگەر وای دابنێین شەپۆلی رادیۆیی ئەو جۆرە بیستۆکانە پێویستیان بە بواری کارۆموگناتیسیە بۆ کارکردنیان، ئەوا بەدڵنیایەوە زیانیان بۆ مرۆڤ دەبێت.

دەشڵێت، “چالاکی سیستمی دەماری مرۆڤ شەپۆلی کارۆموگناتیسی هەیە، هەر بۆیە زۆرێک لەو کەسانەی ئەو جۆرە لە بیستۆک بەکاردەهێنن بەدەست کێشەی لەرەلەری موگناتیسیەوە دەناڵێنن.”

بەپێی زانیاری زانایان، رەنگە زۆر بەکارهێنانی بیستۆکی بێتەل ببێتەهۆی شێرپەنجەی مێشک، لەبەرئەوەی ئەو بلوتوزەی کاری پێدەکات راستەوخۆ دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی بوارێکی فراوانی کارۆموگناتیسی لە نزیک مێشکەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا