بە ڤیدیۆ..ڕووداوێکی نامۆ لەسەر یەکێک لە شەقامەکان

پۆڵەتیک پرێس

لەسەر یەکێک لە ڕێگاکانی شەنگەهای ڕووداوێک ڕوویدا، دوای ئەوەی شۆفێرەکە کۆنترۆڵی خۆی لە دەست دا، لەسەر پردێک بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو.

بەپێی بڵاو کراوەکان، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای خێرایی شەنگەهای بووە، لەسەر یەکێک لە پردەکان کاتێک شۆفێرەکە کۆنترۆڵ لەدەست دەدات بە خێراییەکی زۆر دەڕوات خۆی دەکێشێ بە لێواری پردەکەدا باوەڕە ناکەیت چۆن ئەو شۆفێرە ماوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، کە زیان بە چوار ئۆتومێلیتر دەگەیەنێت، کە لەسەر ڕێگای پردەکە بوون، بەڵام تەنها سەرنشینی دوو ئۆتومبیل بریندار بوون، ڕاستەوخۆ بە ئۆتومبیلی فریاکەوتن گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکان، ئۆتومبیلەکە ئەو ماددانەی تێدا بووە کە بۆ قیرتاوکردنی ڕێگا بەکاردەهێنرێ، بەڵام هەموو ڕووداوەکە لەسەر پردەکە بووەو، ئۆتومبیلەکانی ژێر پردەکە زیانیان بەر نەکەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا