چوار خواردنەوەی جادوویی دژە هەوکردن

پۆڵەتیک پرێس

هەوکردن کێشەیەکی دیارە بە تایبەت لەو کەسانەی کێشەی بەرگری خودیان هەیە، هەندێک جار هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەن ئەمەش وایان لێ دەکات، ئازارشکێنی زیاتر وەرگرن، وەرگرتنی ئازار شکێنیش بە ڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی دروست بوونت مەترسی لەسەر تەندروستی.

بیرۆکەی زۆر هەیە بۆ خۆپاراستن لە هەوکردن، وەک خواردنی ئەو خواردنانەی کە دژە هەوکردنێکی زۆریان تێدایە، هەروەها بە سودن بۆ کەم کردنەوەی ئازار، لێرەوە چوار جوار خواردنەوە دەخەینە ڕوو بۆ کەم کردنەوەی هەوکردن و تەندروستیەکی باش بریتین لە.

١-لیمۆو زەردەچەوە

ئەمە بە یەکێک لە باشترین تێکەڵەکان دادەنرێت، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی هەوکردنێکی زۆریان هەیە یاخود ئازاری جومگەکانیان هەیە، چونکە دژە هەوکردن ودژە ئۆکسانێکی زۆریان هەیە.

دەتوانی بەم شێوەیە ئامادەی بکەیت، سێ کوپ ئاو لە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە کەوچکە چایەک زەردەچەوەو کەمێک زەنجەبیل و ئاوی لیمۆی تێبکە لەگەڵ، کەمێک توێکڵی لیمۆ بیکوڵێنە، ماوەی چوار بۆ پێنج هەفتە ڕۆژانە بیخۆرەوە، تا هەست بە ئەنجامەکەی ئەکەیت.

٢-سودا و ئاو

دەتوانیت سێ کەوچکە چا سۆدا  بکەیتە ٢ کوپ ئاو، ماوەی سێ بۆ چوار مانگ هەفتەی دوو جار بیخۆیتەوە، یارمەتیدەرێکی باشە بەڵام باشترە کە لە ٢ جار زیاتر بەکاری نەهێنیت بە تایبەت، ئەگەر کێشەی تەندروستیترت هەیە.

٣-شەربەتی سەوز

بە شێوەیەکی سەرەکی شەربەتی میوەو سەوزەواتەکان لەگەڵ هەندێک زەنجەبیل چارەسەرێکی باشی هەوکردنن. سەوزەواتەکانی وەک سپیناخ و خەیار و کەرەوز خواردنەوەیان وەک شەربەت بۆ ماوەی ٢ مانگ یارمەتیدەرێکی باشە.

٤-ئاوی گۆشت

ئەگەر تۆ کەسێکی سەوزە خۆر نیت باشتر وایە، ئاوی گۆشت هەڵبژێری زۆر باشە بۆ هەوکردن بەهۆی ئەو ماددانەی کە تیایەتی، جا ئەگەر ئاوی گۆشتی سور بێت یاخود مریشک هەریەکەو تایبەتمەندی خۆی هەیە، دژە هەوکردنێکی زۆریان تێدایە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا