كەس گرنگیمان پێنادات

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
تریك كیبیدا كرێكاری ئەسیوبی ساڵێكی سەختی لەلوبنان تێپەڕاند، بەتایبەت كە بووە شایەتحاڵی داڕمانی ئابووری وڵاتەكە و دواتریش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام رووداوی دواتر، كە تەقینەوەكەی بەیروت بوو، وای لە كرێكارە ئەسیوبییەكە كرد بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی.

تریكی ٢٢ ساڵ لەبارەی ئەو ماوەیەی لە لوبنان بووە دەڵێت: لوبنانم زۆر خۆشدەوێت، بەڵام چیتر ناتوانم تێیدا بژیم.

تریك لە ماڵێكی بچووكدا بە هاوبەشی لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا لەناوچەی كەرەنتینا دەژیا، (ئەو شوێنەی كە لەتەقینەوەكەی بەیروتدا زۆرترین زیانی بەركەوت)، بەجۆرێك بووە هۆی داڕمانی بان و بنمیچی ماڵەكەیان و روخانی دیوارەكانی و تێكشكانی شوشە و پەنجەرەكانی.

تریك دەشڵێت: دەترسم لێرە بنوم‌و دارودیوارەكان بەسەرمدا بڕوخێن، هەر ئەوەش بووەهۆی هاندانی خۆی و هاوڕێكانی لە بەجێهێشتنی لوبنان.

 

دەترسم لێرە بنوم‌و دارودیوارەكان بەسەرمدا بڕوخێن، هەر ئەوەش بووەهۆی هاندانی خۆی و هاوڕێكانی لە بەجێهێشتنی لوبنان

 

وەك هەزاران كرێكاری دیكەی بیانی لە لوبنان، لەماوەی مانگەكانی پێشوودا، تریك و هاوڕێكانی كارەكانیان لە كافێ و دوكان و بازاڕەكانی بەیروت لەدەستداو بەو هۆیەوە ئێستا ناتوانن بگەڕێنەوە.

بە هەزاران كرێكاری بیانی لەژێر سێبەری قەیرانی ئابووری دووچاری قەیرانە یەك بەدوای یەكەكانی لوبنان بوونەتەوە، ئەوەش لەدوای دابەزینی نرخی دراوی وڵاتەكە، بۆجۆرێك هەندێكیان كارەكانیان لەدەستداوە و تەنانەت ئەو موچانەشیان وەرنەگرتووە، كە لەلای خاوەنكارەكانیان ماوە.

تریك ئەوەش دەڵێت: هیچ كارێك نییە، چۆن بتوانم خواردن بۆ خۆم پەیدا بكەم؟ ئەو تەنانەت بەشی ئەوەش پارەی نییە بلیتی فڕۆكە بكڕێت و بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی.

هەندێك لە كرێكارەكان گلەیی ئەوە دەكەن بێبەشن لەو یارمەتیانەی دەگاتە وڵاتەكە بەبیانووی ئەوەی لوبنانی نین، كچە كرێكارێكی دیكەی ئەسیوبی، كە لە بیستەكانی تەمەنیدایە دەڵێت: جارێكیان بارهەڵگرێكی خواردن دابەشكردن گەیشتووەتە ئێرە، بەڵام وتوویانە ئەو خواردنانە تەنیا بۆ لوبنانییەكان دابین كراون.

لەدوای تێپەڕبوونی چەندین رۆژ بەسەر تەقینەوەكەی بەیروتدا، هێشتا رۆمان لەترسی دەنگە زەبەلاحەكەی، لە خەو رادەچڵەكێت، ئەو كچەی منداڵەكەی لەپێناو دابینكردنی داهاتوویەكی باش بەجێهێشت و چووە لوبنان بۆ كاركردن دەڵێت: هیواخوازم لوبنان بگەڕێتەوە دۆخی رابردووی، بەڵام لەدوای ئەو زەبرانەی بەر وڵاتەكە كەوت چیتر لێرە هیچ شتێك نەماوەتەوە.

كەس گرنگیمان پێنادات
لەبەردەم باڵیۆزخانەی گامبیا، نزیكەی ٣٠ كرێكار هوتافیان دەكێشا و دەیانوت: دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ وڵاتەكەمان، هەندێكیان دەگریان و هەندێكیشیان بە دەنگی بەرز هاواریان دەكرد، بەشێكیشیان بە هەموو هێزیانەوە بەدەرگاكانیاندا دەكێشا، بەڵام دەرگاكان بە داخراوەیی مانەوە و كەس لێینەكردنەوە.

فاتۆ كۆنتێ، كە وەك كرێكاری ماڵەوە كاری دەكرد دەڵێت: باڵیۆزخانەكەمان هیچ كارێك بۆ گەڕانەوەمان ناكات، كەسیش لە ئێمە پارەی كڕینی بلیتی فڕۆكەی پێنیە هەتا بگەڕێینەوە وڵاتەكەمان.

 

باڵیۆزخانەكەمان هیچ كارێك بۆ گەڕانەوەمان ناكات، كەسیش لە ئێمە پارەی كڕینی بلیتی فڕۆكەی پێنیە هەتا بگەڕێینەوە وڵاتەكەمان

 

یەكێك لە هاوڕێكانی هاتە ناو قسەكانی فاتۆوە و وتی: ئێمە لێرە وەك كۆیلەین، بە باشی مامەڵەمان لەگەڵدا ناكرێت، رێژەی رەگەزپەرستیش لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە، لەگەڵ ئەوەی لە تەقینەوەكەدا زۆرترین زیانمان بەركەوت بەڵام كەس گرنگیمان پێنادات.

لە لوبنان نزیكەی ٢٥٠ هەزار كرێكاری بیانی خزمەتگوزاریەكانی ماڵ دەژین، كە زۆرینەیان مێینەن و لە ئەسیوبیاوە هاتوون.

لەدوای تەقینەوەكەی بەیروت لە رۆژی ٤ی ئاب، كرێكارە بیانییەكانی شارەكە چوونە پاڵ ئەو كۆمەڵە خۆبەخشانەی كاریان بۆ پاككردنەوەی شەقامەكانی بەیروت كرد، هەندێك لە كامێراكانی چاودێریش ساتە وەختی تەقینەوەكەیان درخستووە، كە تێیدا بەشێك لەو كرێكارە بیانیانە منداڵی ئەو ماڵانە رزگاردەكەن كە كاری لێدەكەن.

لەلایەكی دیكەوە، بە دەیان كرێكاری كینی لە بەیروت لەرۆژی ١٠ی ئەم مانگەوە داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان دەكەن، لەناویشیاندا، كچێكی ٢١ ساڵ باسی لەوە كرد، لەئەنجامی مامەڵەكردنی خراپەوە لەو ماڵە هەڵهات كە كاری تێدا دەكرد، كە دواتر و بەهۆی تەقینەوەكەوە برینداربوو.

ئەو كچە كینیە دەڵێت: ٦٠٠ دۆلارم بەخشییە باڵیۆزخانەی كینی لەپێناو پێدانی بلیتی گەڕانەوە بەڵام ئەوان هیچیان بۆ نەكردم، كچێكی دیكەش باسی لەوەكرد، خاوەن كارەكان فڕێیانداوەتە بەردەم دەرگای باڵیۆزخانەكە بەبێ پێدانی پاسپۆڕتەكەی و تەنانەت موچەكەشی، هاوڕێكەشی دەڵێت: تەنیا یارمەتیمان دەوێت تا بگەڕێینەوە بۆ وڵاتەكەمان و هیچیتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا