رێژەی قەرزەكانی سەر عێراق ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

راوێژکاری ئابوری مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق تەواوی قەرزەكانی سەر عێراق ئاشکرا دەكات كە بڕی قەرزە ناوخۆییەكان 50 ملیار دۆلارە.

مەزهەرمحەمەد ساڵح راوێژکاری ئابوری مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاندبە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق 50 ملیار دۆلار و لە ماوەی ساڵانی رابردودا لە کەس و کۆمپانیا و سەرمایەدارەكان قەرزكراوە.

راشیگەیاندووە، قەرزە ناوخۆییەكان سودی بۆ عێراق هەیە لەبەر ئەوەی بۆ ناوخۆی وڵات دەگەڕێتەوە.

سەبارەت بەقەرزە دەرەكییەكان راوێژكارەكەی كازمی باسی لەوەكردووە، عێراق 23 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكیی لەلایەو دەبێت بەپێی ئەوكاتەی بۆی دیاریکراوە قەرزە دەرەكییەكان بداتەوە.

راوێژکاری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێکی زۆری ئەو قەرزە دەرەكیانەی لای عێراقە قەرزی فەرەنسایە کە لە کاتی شەری داعشدا هێزەكانی عێراقی بە جۆرەها چەکی جۆراو جۆر بەهێزکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا