کازمی: کەسانێک لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەترسن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،  کەسانێک هەن کە لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەترسن، هەر ئەو خەڵکانەش بێئومێدی لە مێشکی عێراقییەکاندا برەو پێدەدەن.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ی حوزەیرانی 2021 سەردانی شاری سامەڕای کرد  و لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، کەسانێک هەن خەڵک هاندەدەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی نەکەن.

کازمی وتیشی، ” ئیرادەی پشوودرێژی و حیکمەت و هێمنی ڕێگەیەکە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو کەسانەی باشەی ئەم وڵاتەیان ناوێت و دەیانەوێت نائومێدی بەرهەم بهێنن، دەبنە بەربەست بۆ هەر دەستکەوتێک کە حکومەت بەدەستی دەهێنێت”.

ئەم وتانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی 10 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق بەڕێوە بچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا