وتەبێژی حكومەت: دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوەو تەناوب نامێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو بڕیارەی پێشتر لەبارەی چۆنێتی دەوامکردنەوە داویانە هەڵدەوەشێتەوە و دەوام لە فەرمانگەکانی حکومەت وەکو خۆی لێدێتەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەوام لە فەرمانگەکان وەکو خۆی لێدێتەوە و “نۆرە نامێنێت”، ئەوەش بۆئەوەيە بتوانن زیاتر کاروباری هاونیشتمانیان راپەڕێندرێت و ئەو رۆتینەی هەبووە کەمبکرێتەوە.

راشیگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاری داوە 200 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و ئەوەش هەنگاو و دەستكەوتێكی باشە، بەڵام داهاتی خەڵكيش تەنها بۆ موچە نییە بەڵكو بۆ خزمەتگوزاری و پڕۆژەكانیشە، هاوكات دەشڵێت پابەندین بەوەی 30 رۆژ جارێك موچە دابەش بكەین و هیوا دەخوازین لێبڕینی موچە نەمێنێت.

سەبارەت بە گرانی نرخی بەنزین، وتەبێژی حكومەت ئاماژەی بەوەکرد، لەهەرێمی كوردستان دوو پاڵاوگەی بەنزین هەیە بۆیە دەیانەوێت نرخی بەنزین لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان بێت و لە هەوڵی ئەوەدان نرخی بەنزین جێگیر بكرێت و هەنگاویشیان بۆ ئەوبابەتە ناوە.

سەبارەت بەنەوتی هەرێمی كوردستان وتی، هەرێمی كوردستان مانگانە 450 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و نرخی فرۆشتنی نەوتەكەش جێگیر نییە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا