خانمە پیرەکە خۆی گەنج دەکاتەوە

پاش ئەوەی یانەی یۆفانتۆس وەرزت ڕابردووی زۆر بەخراپی بەڕێکرد وا دیارە ئەمساڵ نیازی ئەوەی هەیە بە تەواوی خۆی نوێ بکاتەوە .

سەرەتا یۆفانتۆس دەستبەداری ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەربوو دواتر ئەلیگری کردە جێگرەوەی پێرلۆ و دەسەڵاتی تەواو درایە دەست ئەلیگری لە پێناوی ئەوەی تیپەکە بە چاکی بنیاد بنێتەوە .

هەرچەندە هێشتا دۆسییەی کریستیانۆ ڕوون نەبۆتەوە بەڵام زۆرینەی ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کەوا ئەستێرەی پرتووگال ناگەڕیتەوە یانەی خانمە پیرەکە و ئەزموونێکی نوێ تاقی دەکاتەوە .

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویکردۆتەوە کەوا یانەی یۆفانتۆس بیر لە کڕینی هاری کەین و ئۆسمان دێمبڵی دەکاتەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بتوانێت ژمارەیەکی سەخت و قورس بێت لەسەر سەکۆی نازناوەکان .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا