حەوت سودی سەرسوڕهێنەری چەوەندەر

پۆڵەتیک پرێس

ئایا چەوەندەرت لەبیرە، یەکێک لە سەوزەواتە ڕەنگ تۆخەکان، سودێکی زۆری تەندروستی هەیە بە هۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ڤایاتمین و کانزای زۆر یارمەتی دۆخی تەندروستی دەدات.

بەپێی بڵاو کراوەکان سودە تەندروستیەکانی چەوەندەر بریتیر لە

١-یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردن دەدات

دەوڵەمەندە بە دژە هەوکردنەکان، ڕێژەیەکی زۆر نیتراتی تێدایە کە یارمەتیدەرێیکی باشە بۆ کەم کردنەوەی هەوکردن هەروەها ڕێگە کە زیان بەرکەوتن بە خوێن دەگەیەنێت.

٢-کۆنترۆڵی پەستانی خوێن دەکات.

چەوەندەر یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، لە ڕێگەی گۆڕینی نیترایەوە بۆ ئۆکسیدی نیتریک خوێنبەرەکان فراوان دەکات، یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ دەتپارێزێت.

٣-توانای خۆڕاگری بەهێز دەکات

ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن و زوو ماندوو، دەبن چەوەندەر دەتوانێت بە سوود بێت بۆیان بەهۆی چالاک کردنی سوڕی خوێن هەروەها بەهێز کردنی ماسەلکەکان، فشار لەسەر جەستەت کەم دەکاتەوە.

٤-لە شێرپەنجە دەتپارێزێت

چوەندەر توانای هەیە ڕێگە لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان بگرێت، بەهۆی ئەو دژە ئۆکسان و هەوکردنانەی تیایەتی ڕێژەی هەوکردن لە جەستەتدا کەم دەکاتەوە.

٥-تەندروستی مۆخ دەپارێزێت

یارمەتی تەندروستی مۆخ دەدات، لە نەخۆسیەکانی وەک خڵەفان و لەبیر چوونەوە دەتپارێزێت و سەرنجت باشتر دەکات.

٦-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات

بەهۆی ئەوەی کالۆری جەستە کەم دەکاتەوە، هەروەها وات لێ دەکات ماوەیەکی باش هەست بە تێر بوون بکەیت دەتوانیت بۆ دابەزاندنی کێش سودی لێ وەرگریت.

٧-جگەر دەپارێزێت

بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤایتامینەکانی وەک ئەی بی، جگەر دەپارێزێت، ژەهرەکانی جگەر دەکاتە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا