پۆڵەتیک پرێس
میوەکان ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکان، کانزاکان و ڕیشاڵەکانیان تێدایە سوودێکی تەندروستی زۆریان بۆ لەش هەیە.
میوەکان خێرا هەرس دەبن و سوود بە لەش دەگەیەنن، بەڵام بەپێی توێژینەوە نوێیەکان هەندێک لە میوەکان زیان بە توشبووانی شەکرە دەگەیەنن و ڕێژەی شەکری خوێن بەرز دەکەنەوە.
ئەو میوانەی ڕیژەی شەکری خوێن بەرز دەکەنەوە و پێویستە توشبووانی شەکرە لێی دووربکەونەوە:
-زانایان دەڵێن توشبوونی شەکرە پێویستە لەو میوانە دووربکەونەوە کە رێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە وەک، شوتی، مانگۆ، ئەنەناس و مۆزی زۆر پێگەیشتوو.
-پێویستە لەو میوانەش دووربکەونەوە کە ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتیان تێدایە وەک، سێو، کیوی و ئاڤۆکادۆ.
-زانایان ڕێنمای دەدەن توشبووانی شەکرە باشترە میوە وشککراوەکان نەخۆن و لێی دووربکەونەوە.