بەهۆکارێکی نامۆ پارەیەکی خەیاڵی بردەوە

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی تەمەن 47 ساڵ لە میشیگان زیاتر لە 866.890 دۆلاری بردەوە، بەهۆی بەکارهێنانی هەمان ژمارەی یانسیب بۆ ماوەی چەند ساڵێک.

ژنەکە باس لەوە دەکات هەموو جارێک ژمارەکانی (03,07,17,36,38)ی یانسیبی بەکاریهێناوە هەرگیز نەیگۆڕیوە و هەموو جارێک لەگەڵ هاوسەرەکەی توشی شۆک دەبوون کە بۆیان دەردەچوو، بەڵام ئەم جارەیان جیاوز بوو چونکە ئەو بڕەی بۆیان دەرچوو پارەیەکی خەیاڵی بوو.

ژنەکە دەڵێت: بردنەوەی یانسیبەکە ئەمجارە توشی شۆکی کردم، هەست دەکەم مێشکم لەدەست داوە تا ئێستا باوەڕ ناکەم ڕاستی بێت.

ژنەکە ئەو پارەیەی بۆی دەرچووە بەشێکی لە نوێکردنەوەی ماڵەکەی و پێدانی ئەو پسوڵانەی لایەتی خەرج دەکات، هەوەها بەشێکیشی لە گەشتێکدا بە مەبەستی بەسەربردنی کات خەرج دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا