پۆڵەتیک پرێس
خەڵکانێکی زۆر پەنا دەبەن بۆ چەندین ڕێگای جیاواز، بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان دابین بکەن بۆ خۆیان و ئەندامانی خێزانەکانیان، هەرچەندە هەندێک لە ڕێگاکان زۆر قورس و گرانن.
عەلی فلاتۆن لە ساڵی ١٩٧٧ لە دایک بووە، لە دایکێکی کورد و باوکێکی تورکمانی، خاوەنی ٨ منداڵە لە ڕێگای عەرەبانەیەکی دەستگێڕەوە، ملیۆنان یاری و جل و بەرگ و کەل و پەلی دیکەی ناوماڵی پێیە خانەوادەکەی پێ بەخێو دەکات.
خەڵکی بە بینینی قەبارەی عەرەبانەکە سەرسامن، بەڵام ڕۆژانە عەلی ماوەی ١٢ کاتژمێر بەو عەرەبانەیە دەسوڕێتەوەو کار دەکات.
فلاتۆن وتی، ماوەی ٨ ساڵە ئەو کارە دەکات و کۆڵان بە کۆڵانی کەرکوک دەسوڕێتەوە، وتی کە درێژی عەرەبانەکەی زیاتر لە ٦ مەترە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە نزیکەی ٥ تا ٦ ملیۆن پارچە یاری منداڵانی بە عەرەبانەکەیدا هەڵواسیوە.
هەروەها ڕوونیشی کردەوە، هیچ کات هاوکاری لە لایەن حکومەتەوە وەر نەگرتووەو، هیچ موچەیەکی نیەو ناچارە بەردەوام بێت لە کارەکەی بەو عەرەبانەیە.