پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی بكوژی ئەو ژنەی لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی تەرمەکەی دۆزرایەوە ڕاگەیاند.
لە 30ی ایاری ئەمساڵ تەرمی ژنێک لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی بەڕووتی دۆزرایەوە، كە ناسنامەكەی بەنادیاری مابوەوە.
عەمید ئاسۆ سێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ پۆڵەتیك پرێس نێردراوە ڕایگەیاند “ئەو كەسەی كە شەوی 29 لەسەر 30ی مانگی ئایار كاتژمێر 12ی شەو لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی ژنێكی كوشت و لاشەكەی بەڕووتی بەجێهێشت، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا”.
وتیشی “لەئێستادا لێكۆڵینەوە دەستپێكردووە و ناوبراو بەندكراوە”.