هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی “دزینی” نەوتی سوریاوە چی دەڵێت؟  

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، تۆمەتبارکردنی واشنتن بە “دزینی” نەوتی سوریا دەنگۆیەکی بەتاڵ و چەواشەکارانەیە.

واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە تویتێکیدا نووسیویەتی، ” وەک بەشێک لە ئەرکی شکستپێهێنانی داعش، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هێزەکانی ئەمریکا، ژێرخانی وزە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) دەپارێزن بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەستگەیشتنی داعش بە سەرچاوە سروشتیە گرنگەکان بکەن”.

نوسیویشیەتی، ” ئەو زانیارییە چەواشەکارانەی کە دەڵێن ئەمریکا نەوتی سوریا دەدزێت هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە”.

ئەو لێدوانەی مارۆتۆ دوای ئەوە دێت، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بووەتەوە کە تێیدا دانیشتوانی گوندی تەلمەها دەردەکەون و هەوڵدەدەن کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەیان دەربکەن.

لە ڤیدیۆیەکەدا یەکێک لە دانیشتوانی گوندەکە بە زمانێکی هەڕەشە بە هێزەکان دەڵێت، ” ئێوە نەوت و گەنمی ئێمەتان دزیوە، لێرە بڕۆن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا