“هاوپەیمانان و حكومەتی عێراق گوشار دەكەن بۆ یەكگرتنەوەی یەكەكانی 70 و 80”

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی مەیدانی میحوەرەكانی پێشمەرگە دەكات لە هەموو ناوچەجیاجیاكان و ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێت گرنگترین كار لە ئێستادا یەكگرتنەوە یەكەكانی 70 و 80 یە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا و هاوپەیمانان و حكومەتی عێراق گوشار دەكەن بۆ یەكگرتنەوەی یەكەكانی 70 و 80.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: وەك لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دەستمانكردووە بە سەردانی مەیدانی بۆ هەموو میحوەرەكانی پێشمەرگە لە هەموو پارێزگاكان وەكو میحوەری مەخمور و میحوەری گەرمەسێر و حەمرین _ قەرەتەپە و باشیك تا سنوری پارێزگای موسڵ.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: ئامانجی سەردانەكە بۆ بەدواداچوونە بۆگرفت و كێشەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی كە هەیە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای حكومەتی فیدراڵیدا كە لێیەوە تیرۆرستانی داعش دزە دەكەن و هاووڵاتیانی مەدەنی و پێشمەرگە شەهید دەكەن، هەروەها بەدواداچوون بۆ پێداویستییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لە رووی كەرەستەی سەربازی و پێداویستی لۆجستی.

روونیشیكردەوە، لە هەمووی گرنگتر بەلای ئێمەوە یەكگرتنەوەی یەكەكانی 70 و 80 یە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، چونكە تا ئێستا ئەوەی وتراوە دەربارەی یەكگرتنەوەی ئەو هێزانە بە زارەكی وتراوە و بە شێوەیەكی پراكتیكی تا ئێستا كارێكی ئەوتۆ نەكراوە، هاوپەیمانان و حكومەتی عێراقیش گوشار دەكەن بۆ یەكگرتنەوەی یەكەكانی 70 و 80.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا