پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕێبەری ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانیی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاندووە، هەر كەسێك ڤاكسین دژی پەتای كۆرۆنا وەرنەگرێت لەوان نییە.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا، سەرجەم كارمەندانی دەزگاكانی سەر بە رەوتی سەدر و لایەنگرانی سەدری ئاگادار كردەوە لە پێویستی وەرگرتنی ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
راشیگەیاندووە، هەر كەسێك ڤاكسینی كۆرۆنا وەرنەگرێت، لە دەرەوەی دەزگاكانی ڕەوتەكەی ئەژمار دەكرێت.
هاوكات ،موقتەدا سەدر بڕیاریداوە، ڕێگری لە كاركردنی ئەو كەسانە بكرێت لە ناو ڕەوتی سەدر كە تا ئێستا ڤاكسین دژی پەتای كۆرۆنایان وەرنەگرتووە.