وادەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی زیادە بەسەر هاوڵاتیاندا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی‌ بازرگانی‌ عێراق تەواوبوونی‌ رێوشوێنە هونەری و یاساییەكانی ‌ بۆ پێدانی‌ سەبەتەی‌ خۆراکی‌ بە هاوڵاتییان راگەیاند كە بڕیارە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا سەبەتە خۆراكییەكان بەسەر هاولاتیاندا دابەشبكرێت.

عەلا جبوری، وەزیری بارزگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەن بۆ ڕێكخستنی كۆگاكانی بەشەخۆراك بە مەبەستی پێشوازی كردن لە بڕێكی زۆری بەشەخۆراك، كە بەسەر هاووڵاتیاندا لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت.

وتیشی، سەبەتەی‌ خۆراک گۆڕانکارییەکی‌ گەورەیە لە پڕۆسەی‌ چاکسازیی لە سیستەمی‌ بەشەخۆراک و زیادکردنی‌ خۆراکەکان لە چوار خۆراکەوە بۆ حەوت خۆراک.

مانگی رابردوو ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ عێراق بڕیاری‌ زیادکردنی‌ ماددەکانی‌ بەشەخۆراکیدا کە بریتین لە دۆشاوی‌ تەماتە، نیسک و نۆک و فاسۆلیا، لەگەڵ خۆراکەکانی‌ دیکەی‌ وەک شەکر، زەیت، ئارد و برنج.

وەزیری بارزگانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت و بودجەی زیاتریشی بۆ تەرخان دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا