حکومەتی عێراق شارێکی نوێ بنیاتدەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە دەنگیدا لەسەر دامەزراندنی شاری ڕەفەیل-ی سەر بە پارێزگای بەغدا، ئەوەش لە چوارچێوەی پشتیوانیکردن لە فراوانبوونی دانیشتوان لە پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

سوهەی نەجاڕ، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی لە کۆنگرەیەکی هاوبەش لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری عێراق ڕایگەیاند، دامەزراندنی شارەکە بە چەند قۆناغێک دەبێت، ڕووبەرەکەی ١٦ هەزار دۆنم دەبێت و ٧٥ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، قۆناغی یەکەمی بنیاتنانی شارەکە بریتی دەبێت لە دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و یەکە خزمەتگوزارییەکان و تەندروستیەکان، قۆناغی دووەمیش بنیاتنانی ناوچەی پیشەسازی و خزمەتگوزاری و چەندین پڕۆژەی دۆستی ژینگە، قۆناغی سێیەمیش فراوانکردن و پشتیوانکردنی سەوزایی و جوتیاران دەبێت”.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕوونیشیکردەوە، چەندین تەلارسازی عێراقی و جیهانی نەخشە و دیزانی تایبەت بە شارەکەیان پێشکەش کردووە، لیژنەی وەزاری تایبەتیش چاو بە داواکاندا دەخشێنێت و بنیاتنانی ئەو شارە هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا