“چەند هێزێکی سیاسی لەپشت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوەن”

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمان رایگەیاند، بەشێک لەفراکسیۆنە سیاسییەکان بەرپرسن لەبەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی.

لەوبارەیەوە نەدا شاکرد جەودەت، ئەندامی لیژنەکە ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بازاڕ و زیادبوونی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لەم ماوەیەی کۆتاییدا، پەرلەمانتاران داوایان کرد وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

وتیشی: بەشێک لەفراکسیۆنە سیاسییەکان بەمەبەستی سیاسی و تاکەکەسی بەربەستیان دروستکردووە لەبەردەم لێپێچینەوەی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەند، هەر ئەوانیش بەرپرسن لەبەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەجۆرێک بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەروو 150 هەزار دیناری عێراقی.

نەدا شاکر دەڵێت: گۆڕانی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار پشتی هاوڵاتیانی شکاند، بەتایبەتی ئەوانەی داهاتی سنورداریان هەبوو و بژێویان لەسەر کاسبی رۆژانە بوو.

لەماوەی رابردوو بەشێک لەفراکسیۆنەکانی پەرلەمان چەندین جار داوایان کرد لێپێچینەوە لە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بکرێت و لەپۆستەکەی دووربخرێتەوە و بەشێکیان بە “شکستخواردوو” ناویان هێنا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا