لە کاتی وێنە گرتندا مانگایەک هێرشی کردە سەر ژنێک

پۆڵەتیک پرێس

مانگایەک لە هێرشێکی دڕندانەدا ژنێکی کوشت، لە کاتێکدا هەوڵی دەدا لە گردی بیکۆن لە بەریتانیا، وێنەی بگرێت دوای ئەوە مانگاکە هێرشی کردە سەری و دوای ئەوەی چەند شوێنێکی شکان و برینداری کرد خانمەکەی دا بە زەویدا.

پاولا برادلی تەمەن ٥٣ ساڵ، سەردانی باخچەی ڕیفی کرد لە نزیک لۆپۆرۆ، لە بیکۆن هێلی بەریتانیا، لەگەڵ ڕۆزی ئامۆزای ویستی چێژ لە دیمەنی خۆر ئاوابوون وەرگرێت، بەڵام مانگاکە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەری.

ئەو خانمە بەریتانیە دەڵێت، هاوڕێکەم وێنەی خۆر ئاوابوونی دەگرت و من وەنەی مانگاکانم دەگرت وە دڵنیا بووین لەوەی زیکەی ١٠ پێ لە مانگاکانەوە دوور بووین.

بەڵام مانگاکە هاتە نزیکەوە بە دەوری کامێراکەیا سوڕایەوەو، هێرشی کردە سەر ئەو ژنەو کوشتی، هەرچەندە هەوڵی داوە ڕابکات بەڵام مانگاکە خستویەتیە خوارەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا