کۆمپانیای تیک تۆک داوای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆماردەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تیک تۆک لە دادگا داوای یاسایی لەسەر ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمارکرد.

ئەو داوایەی کۆمپانیای تیک تۆک کە خاوەندارێتییەکەی بۆ چین دەگەڕێتەوە، دوای ئەوەی دێت کە دۆناڵد ترەمپ بەفەرمی بەکارهێنانی ئەو ئەپڵیکەیشنەی لە وڵاتەکەی قەدەغە کردووە.

لەماوەی رابردوودا دەسەڵاتدارانی واشنتۆن ئاشکرایانکرد کە بەکارهێنانی تیک تۆک مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دروستدەکات، چونکە بەهۆی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە هەموو زانیارییەکانی بەکارهێنەر دەگوازرێتەوە بۆ حکومەتی چین.

بی بی سی، ئاماژەی بەوە کردووە کە نزیکەی ٨٠ ملیۆن بەکارهێنەری تیک تۆک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە، کە کردارەکانیان تایبەتن بەگۆڕینەوەی کورتە ڤیدیۆ لەنێوان بەکارهێنەراندا.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای تیک تۆک باسی لەوەکردووە کە بەرلەوەی ئەو داوا یاساییە لەسەر ئیدارەی ترەمپ تۆماربکات، هەوڵی ئەوەیانداوە بگەنە رێککەوتن لەگەڵیاندا، بەڵام هیچ سوودێکی نەبووەو هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لەبەردەستدا نەبووە جگە لە تۆمارکردنی داوای یاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا