هواوی تابلێتێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

دوای ئەوەی هواوی سیستمی هارمۆنی ئۆ ئێسی مۆبایلەکانی ئاشکرا کرد، بۆ ئەوەی سیتمی ئەندرۆید بگۆڕێت، لە ئێستادا پلانی خستنە بازاڕی ابلێتی هواوی مەیت پاد ١١ئا شکرا دەکات، لە ٢٢ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، هواوی تابلێتە نوێیەکەی دەخاتە بازاڕەکانەوە.

تایبەتمەندیەکانی هواوی مەیت پاد

چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٦٥ی تێدایە لە کوالکۆمەوە، هەروەها بە سیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس کار دەکات بە پێی بڵاو کراوەکان تابلێتەکە نە تەکنیکێکی بەرز کار دەکات.

خێرایی باتریەکەی ٧ هەزار و ٢٥٠ میلی ئەمپێرە، دەرچەی تایپی سی هەیە دووریەکەیانی تابلێتەکە 7.2 x 165.3 x 253.8ملیمە، شاشەکەی لە جۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە، بە پێوانەی 10.95ئینجە، بە دیقەی 1600×2560پێکسڵ.

کامێرای تابلێتە نوێیەکەی هواوی دیقەی ١٣ مێگاپێکسڵە، بە دیقەی 4kڤیدیۆ دەگرێت کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٨ مێگاپێکسڵە.

نرخی تابلێتەکە بەپێی قەبارەی میمۆری و ڕامەکەی دەگۆڕێت، ڕامی ٤ گێگابایت و میمۆری ٦٤ گێگابایت نرخی ٤٨٣ دۆلارە، ڕامی ٦ گێگابایت و میمۆری ١٢٨ گێگابایت نرخی ٦٠٤ دۆلارە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا