ئەنشلۆتی ئەستێرەیەکی چێڵسی دەوێت

ڕۆپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئەمڕۆ دوو شەممە ئەوەیان پشت ڕاستکردەوە کە ئەنشلۆتی ئەستێرەیەکی یانەی چێڵسی کردۆتە ئامانج و دەیەوێت لە زووترین کاتدا پەلکێشی ڕیزەکانی مێرەنگی بکات .

کارلۆ دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزی بگەڕێتەوە تا ئەوەی بتوانێت ڕکابەری سەرجەم نازناوەکان بکات ئەمەش پاش ئەوە یەت کە وەرزی پێشتر زێدان وەرزێکی بێ دەسکەوتی بەڕێکرد .

 

ڕۆژنامەی ئێکس پرێسی بەریتانی ئاشکرای کرد کە ئەنشلۆتی تەواو سەرسامە بە تیمۆ وێنەر داوای لە کارگێڕی مێرەنگی کردووە لە زووترین کاتدا ئەو ئەستێرەی بۆ پەلکێش بکەن ڕیزی یانەکە .

وێنەر یەکێکە لە یاریزانە سەرەکی و بنەڕەتەکانی یانەی چێڵسی ناوبراو گرێبەستی لەگەڵ بلوزدا هەیە تا ساڵی ٢٠٢٥

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک