پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆشکی سپی جەختی لەوەکردەوە، ئەمریکا عێراقییەکان هاندەدات بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بکەن.
لەبەیاننامەی لوتکەی G7 رۆژی دووشەممە کۆشکی سپی جەختی لەوەکردەوە، پشتگیری بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ ناردنی چاودێرانی نێودەڵەتی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد.
ئەوەش هاتووە، ئەمریکا شانبەشانی هاوپەیمانان و هاوبەشانی ناتۆ لەعێراق دوور لەئەرکی جەنگیی بەردەوام دەبێت لەئەرکی راوێژکارییانەی خۆی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەخەتەی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.