“گەڕانەوەی خێزانەکانی کەمپی هۆل بڕیارێکی سەپێنراوە بەسەر کازمیدا”

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەحما خەلیل، قائیمقامی شەنگال رایگەیاند، بڕیاری گەڕاندنەوەی “خێزانەکانی داعش” بۆ موسڵ لەڕێی لایەنە دەرەکییەکانەوە سەپێنراوە بەسەر حکومەتەکەی مستەفا کازمیدا.

مەحما خەلیل رایگەیاند، رەتکردنەوەی بڕیاری گەڕانەوەی “خێزانەکانی داعش” لە حەسەکەوە بۆ موسڵ لەلایەن نەجم جەبوری پارێزگاری نەینەوا، دەیسەلمێنێت ئەم بڕیارە لەڕێی لایەنە دەرەکییەکانەوە سەپێنراوە بەسەر حکومەتەکەی کازمیدا.

وتیشی: پێشتریش وەک پێکهاتەی ئێزدی و بەرپرسانی قەزای شەنگال، گەڕانەوەی “خێزانەکانی داعش”مان رەتکردەوە، بەڵام حکومەتی فیدڕاڵی گوێی لەدەنگە ناڕازییەکان نەگرت دژی ئەم بڕیارە.

هاوکات، هۆشداریدا لەبارەی ئەگەری زیادبوونی کردەوەی تیرۆرستی لەپارێزگاکانی عێراق بەهۆی گەڕانەوەی ئەم خێزانانە لەکەمپی هۆلەوە بۆ موسڵ.

مەحما خەلیل ئەوەشی ئاشکراکرد، لایەنە دەرەکییەکان دەیانەوێت لەڕێی ئەم بڕیارەوە ناسەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا