ناوەرۆكی كۆبونەوەكەی وەزیری دارایی و پەلەمان ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم دڵنیای لەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەدات و رایگەیاند 25ی هەموو مانگێک لەکاتی خۆی دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت”.

ئەمڕۆ دوشەممە 14ی حوزەیرانی 2021، لەسەربانگهێشتی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم چووە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەكە لەسەر چەند پرسێك كۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس، ئاوات شێخ جەناب، وەزبری دارایی بە لیژنەكەی راگەیاندووە “25ی ھەموو مانگێك موچە لە كاتی خۆیدا دابەشدەكرێت، ئەو بڕیارە كەپێشتر حكومەت داویەتی گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە”.

وەزیری دارایی جەختیكردووەتەوە، پێداچوونەوە بە لیستی پلە باڵاکان دا کراوە و تائێستا زیاتر لە دەهەزار موچەی نایاسای ڕاگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا