بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی پێشمەرگە گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی سەردانەکانی بۆ ناوچە سنوورییەکان و میحوەرەکانی پێشمەرگەی تاوتوێ دەكات و ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت “بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین”.

عوسمان كەریم، جێگری سەرۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “سەردانی لیژنەی هاوبەشی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق بۆ ناوچە سنوورییەکان بەردەوامە، بەمەبەستی به‌دواچوون و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌زەرەرو زیانەکانی شەڕی تورکیاو پەکەکە بۆ سەر گۆندەکان و ئامادەکردنی راپۆرت له‌وباره‌یه‌وه‌”.

وتیشی “وەك لیژنەی پێشمەگە سەردانی میحوەرەکانی پێشمەرگە دەكەین بۆ بەدواداچوون لەسەر بارودۆخی گشتیی میحوەرەکان و هێزەکانی پێشمەرگەو زانینی کێشەو داواکارییەکانیان، دواتر لەماوەیەکی نزیکدا بانگهێشتی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە دەكەین بۆ كۆبونەوەیەكی تایبەتی پەرلەمان لەوبارەیەوە”.

ئەمەلەكاێكدایە، دوای زۆربونی لەشكركێشیەكانی توركیا و پەكەكە لەناو خەكی هەرێم و زیانگەیاندن بە باخ و رەزی هاوڵاتیان پەرلەمانی كوردستان و عێراق لیژنەیەكی بەدواداچونیان پێكهێناوە و بەنیازن راپۆرتێك بدەنە سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت بەمەبەستی دانانی سنورێك بۆ لەشكركێشییەكان.

 

May be an image of 12 people, people standing and people sitting

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا