هۆشداری دەدرێت دەربارەی پەتاتەی سورەوکراو تەماتە

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە تایبەتمەدنیەکانی بەکارهێنانی پەتاتە ئەوەیە، ماوەیەکی زۆر هەستی تێربوونت پێ دەبەخشێت لە نێوان هەموو سەوزەواتەکان بە پلەی یەکەم دادەنرێت لە خواردنەکاندا کە داواکاری زۆری مرۆڤی لەسەرە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، پەتاتەی سورەو کراو لەگەڵ تەماتە، قورسە ببێت بە خواردنێکی بە سود بۆ جەستە هەروەها دەبێتە هۆی تێکدانی کرداری هەرس.

هەروەها ئاماژە بەوە دەدەن، پەتاتە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە یارمەتی باش کردنی هەرس دەدات، هەروەها بە هۆی بۆتاسیۆمەوە بەرزی پەستانی خوێن ڕێک دەخات.

پەتاتە یارمەتیدەرە، بۆ دەرکردنی ژەهر لە جەستە بە تایبەتی لە ئافرەتاندا بەهۆی زۆری ڕیشاڵەکانیەوە، بە گەنجی و جوانی دەتهێڵێتەوە.

هەروەها پسپۆڕان ئامۆژگاری دەکەن، کە باشترە پەتاتەی سورەوکراو نەخورێت، باشترە پەتاتە بە کوڵاوی یان بەبرژاوەی بخورێت بۆ ئەوەی سودی لێ وەرگریت.

زانایان هۆشدارەی دەدەن دەربارەی ماددەی ئاکریلامید، کاتێک خواردنێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕۆندا سور دەکرێتەوە لە پلەی گەرمیەکی بەرزدا، دەبێت بە ماددەیەکی شێرپەنجەیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا