هەندێک خەون نیشانەن بۆ تەندروستیەکی خراپ

پۆڵەتیک پرێس

دێنیس زاخارۆڤ پزیشکی ڕوسی  پسپۆری دەمار، ئاشکرای دەکات هەندێک خەون ئاماژەن بۆ تەندروستیەکی خراپ.

زاخارۆڤ ڕوونی کردەوە، پەیوەندیەکی دیاریکراوە هەیە لە نێوان خەون و کێشە دەروونیەکان، ئاماژەی بەوەدا ئەگەر کەسێک خەونی سەرنج ڕاکێش زۆر ببینێت، ڕەنگە نیشانەیەک بێت بۆ تێک چوونی باری تەندروستی.

زاخارۆڤ وتیشی ئەو کەسانەی بەدەست کێشەی دەمارەوە ئازار دەچێژن و بێزارن، خەونی ڕەنگاو ڕەنگ زۆر ئەبینن.

بێگومان ناکرێت خەون، وەک نیشانەی کێشەکان سەیربکرێت، زۆرێک لە خەڵک کاتێک، خەون دەبین لێکدانەوەی زۆری بۆ دەکەن، بۆیە باشتر وایە ئەگەر کابوسێکی بێزارکەریشت بینی نەهێڵی کاریگەری قورس لەسەر هەستەکانت دروست بکات، هەرچەندە ڕەنگە نیشانە بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی دیاریکراوە، بەڵام ئەگەر هاتوو بە ڕێژەیەکی نا ئاسایی خەونت بینی و بێزاری کردیت سەردانی پزیشکی پسپۆڕی دەمار بکەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا