سەرکردەیەکی دیاری داعش لەعێراق دەستگیر دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لەوەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، یەکێک لەسەرکردە دیارەکانی رێکخراوی چەکداری داعش دەستگیرکراوە.

لەبەیاننامەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان دەرکەوتووە یەکێک لەسەرکردە مەترسیدارەکانی داعش لەناوچەی دەورە بوونی هەیە کە دەکەوێتە باشوری بەغداوە و ئەو کەسەش پلەی “موفتی شەرعی” شاری راوەی هەبووە لەپارێزگای ئەنبار.

بەپێی بەیاننامەکە، مەفرەزەکانی هەواڵگری توانیویانە ئەو سەرکردەیەی داعش دەستگیربکەن، کە کەسایەتیەکی گرنگ بووە لەدادگا و بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراو بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا