لەبارەی پێشێلكاریەكانی توركیا كازمی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت “بەفەرمی داوای دانیشتنێكی تایبەت بە پێشێلكاریەكانی توركیا و پەكەكەمان لەناو خاكی هەرێم كردووە، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ ئەو دانیشتنە دانەنراوە”.

رێزان شێخ دلێر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “داوامانكردووە دانیشتنێكی تایبەت بە پرسی پێشێلكاریەكانی سوپای توركیا و پەكەكە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پەرلەمان خۆشی كۆنابێتەوە ئەو دانیشتەنە نەكراوە”.

وتیشی “هۆكاری كۆنەبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ سەرقاڵی بەپرسی هەڵبژاردن و كۆكردنەوەی دەنگ بۆئەو هەڵبژاردنە دەگەڕێتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد، بەفەرمی داوای لەسەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆئەوەی ئامادەی دانیشتنێكی پەرلەمان بێت لەبارەی ئەو پێشێلكاریانەی توركیا لەهەرێم دەیكات، بەڵام تا وادەی دانیشتنی پەرلەمان دانەنرێت ناوبراو ناتوانێت ئامادەی دانیشتن بێت.

لە 23ی مانگی نیسانی رابردووەوە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەناوچەکانی قەزای ئامێدی لەپارێزگای دهۆک ئەنجام دا و بەوهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر رەز و باخی هاوڵاتیانی سنورەكە كەوتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا