لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆڵەتیک پرێس
بۆردومانەکانی سوپای تورکیا زیانی بە دەیان گوند و ناوچەی هەرێمی کوردستان گەیاندووە و لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی زیانەکان ئاشکرا دەکات.
سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی دەڵێت: ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بووەتەهۆی سوتانی 10 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و بەبەهای ملیارێک و 750 ملیۆن دیناری عێراقی زیانی ماددی گەیاندووە.
بەپێی قسەی سەربەست سەبری، پێنج گوند لەئەنجامی بۆردومانەکانی تورکیا خاڵی بوون لەدانیشتووان و مەترسی چۆڵبوونی گوندەکانی دیکەش هەیە.
هاوکات، دانیشتوانی بەشێک لەگوندەکانی سنوری پارێزگای دهۆک گلەیی لەدۆخی ئێستای ناوچەکانیان دەکەن و دەڵێن: ئێمە لەگوندەکانمان پارێزراو نین و رۆژانە بۆمب لەنزیک ماڵەکانمان دەتەقێتەوە و ناتوانین کشتوکاڵەکەمان بکەین.
دەشڵێن: ئێستا وەرزی دروێنەیە و بەملیۆنان دینارمان لەدەستچووە و داوا لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین یارمەتیمان بدەن.
لە 23ی مانگی نیسانی رابردووەوە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەناوچەکانی قەزای ئامێدی لەپارێزگای دهۆک ئەنجام دەدات و تا ئێستا چەندین گوندی بۆردومان کردووە.