پۆڵەتیک پرێس
هەندێک کات بەشێک لە کەسەکان ڕەنگی سپێنەی چاویان دەگۆڕێت یان زەرد دەبێت، لای هەندێک ئەم حاڵەتە سروشتیە و بەهۆی هیلاکیەوە ڕوودەدات، بەڵام بەپێچەوانەوە نیشانەیە بۆ نەخۆشیەکی مەترسیدار.
گۆڕانی ڕەنگی سپێنەی چاو ناسروشتیە، چونکە بەشێوەیەکی گشتی و سروشتی دەبێت سپی بێت، گۆڕانی ڕەنگی چاو ئاماژەیە بۆ هەبوونی کێشە لە پەنکریاس، جگەر یان زراودا.
زەردبوونی سپێنەی چاو هەندێک کات نیشانەیە بۆ هەبوونی کێشەی جگەر، توشبوون بە هەوکردنی جگەر لە ئەنجامی توشبوون بە ڤایرۆسەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی خانەکانی جگەر و کێشەی تەندروستی دروست دەکات، لەوانەیە ئەمە هۆکارێک بێت بۆ زەردبوونی سپێنەی چاو.