بەهۆی پۆستی فەیسبوكەوە لە هەولێر چەند كەسێك بێ سەروشوێن كران

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی چەپك بۆ گەشەپێدانی مرۆیی رایگەیاند، بەهۆی پۆستی فەیسبووكەوە نوێنەری رێكخراوەكەیان لە هەولێر لەگەڵ دوو منداڵەكەی بێسەرو شوێن كراون.

ڕێكخراوی چەپك لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوك ئاشكرایكردووە، نوێنە‌ری رێكخراوی چە‌پك لە‌هە‌ولێر سە‌یران محە‌مە‌د بە‌هۆی چە‌ند پۆستێكە‌وە‌ لە‌فە‌یسبوك كە‌ بۆچوونی خۆی دە‌ربڕیووە‌ لە‌بازاری لە‌نگە‌ لە‌گە‌ڵ دوو منداڵە‌كە‌ی بە‌ناوی ساریا و رۆژاد دە‌ستگیرو بێسە‌رو شوێن كراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەیران محەمەد پەیوەندی بەبراكەیەوە كردووە، هەر ئەوەندەی پێ وتووە لە‌ زیندانی ژنان و منداڵانەو داوای لێكردووە زوو فریای بكەون.

دەشڵێن، “بەم كارە‌ قێزە‌ونە‌ ئازادی بە‌رتە‌سك و هاوڵاتیان گیرۆدە‌ی ناجێگیری گوزە‌ران دە‌بنە‌وە‌ بۆیە‌ داوا لە‌ ئاسایشی هە‌ولێر و وە‌زارە‌تی ناوخۆ و وە‌زارە‌تی كاروباری كۆمە‌ڵایە‌تی دە‌كە‌ین دە‌ست بە‌جێ سە‌یران محەمەد ئازاد بكە‌ن و دە‌ست بردن بۆ هە‌ر ئە‌ندامێكی رێكخراوە‌كە‌مان مایە‌ی قبوڵ نییە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا