ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بە جلی پزیشکیەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە لادێ جەبلای میسڕ بڵاودەکەنەوە، کە بەشێکی میوانەکان جلەکەیان قاتی پزیشکی نەخۆشخانەکان بوو.

ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆماڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە پیشانی دەدات بەشێک لە میوانەکان ئەو قاتە پزیشکیانەیان پۆشیوە کە پزیشکەکان لەکاتی بەرکەوتنیاندا لەگەڵ توشبوونی کۆرۆنا لەبەری دەکەن، وەک نامەیەک لەژێر ناونیشانی پاڵپشتی بۆ تاکەکانی هێزی سپی.

پەرستار محمەد عەباسی تەمەن 25 ساڵ، پەرستار لە نەخۆشخانەی سەدر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا باس لە هاتنی بەشێک لە هاوڕێکانی دەکات با قاتی پزیشکیەوە بۆ ئاهەنگەکەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دیارە هاوڕێکانی لەناوخۆیاندا ڕێکەوتون بەو جلەوە بێن بۆ ئاهەنگەکە بۆ گەیاندنی نامەیەک بە ناونیشانی پاڵپشتی بۆ تاکەکانی هێزی سپی، ئەم پەیامە بۆ پزیشکان و نەخۆشەکانە لەکاتی جەنگان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

العريس يكشف سبب ارتداء معازيم لملابس أطقم العزل الصحي في زفا | مصراوى

بالكمامة.. أصدقاء عريس يرتدون ملابس العزل فى فرحه بقنا "صور" - اليوم السابع

أصدقاء-العريس-بملابس-العزل

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا