چۆن منداڵەکەت بە ڕێگایەکی تەندروست کێشی دادەبەزێنێت

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕێکی بواری خۆراک کۆمەڵێک ئامۆژگاری بڵاو دەکاتەوە بۆ، ئەو منداڵانەی پێویستە بە شێوەیەکی تەندروست کێشیان دابەزێنن.

سەوسەن وازان جابری پسپۆڕی بواری، خۆراک لە ڕێگەی توێژینەوەکانیەوە ئامۆژگاری بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بەو کێشەی تەندروستە بۆ منداڵان هەروەها چۆنیەتی دابەزاندنی کێشیان.

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەدات، پێویستە منداڵان پارێزگاری لە کێشیان بکەن، ئەگەر هاتوو ویستیان کێشیش دابەزێنن باشترە بە شێوەیەکی هێواش بێت.

هەروەها ئەو پسپۆڕە ڕوونیشی کردەوە، بەکارهێنانی خواردنێک یاخود دەرمانێک بۆ دابەزاندنی کێش لە لایەن منداڵانەوە، بە هیج شێوەیەک سەلامەت و تەندروست نیە باشتر وایە دایکیان ئەو هەڵەیە نەکەن، نەهێڵن منداڵەکانیان شتێکی وا بەکار بهێنن.

ئەو پزیشکە ئامۆژگاری ئەوە دەدات، باشتر وایە منداڵەکە لە کۆبوونەوەیەکی خێزانیدا گفتوگۆ بکات سەبارەت بە دابەزاندنی کێشی بۆی ڕوون بکەنەوە، کە پێویستە ئاگاداری تەندروستی خۆی بێت.

دواتر سیستمێکی ئارەزوومەندانەی ڕێجیم هەڵبژێرن بۆ منداڵەکە، سنورێکی بۆ دابنێن بۆ ئەوەی منداڵەکە بە دوور بێت لە ماندوو بوون چونکە منداڵ لە ڕێجیمی توند بێزار دەبێت.

جابری داوا دەکات، باشتر وایە شیر و ئاوی کەم چەوری یاخود بێ چەوری، ببێت بە جێگروەی خواردنەوە شیرینەکان و ئەو خواردنەوانەی شەکری زۆری تیادا بەکار هاتووە.

هەروەها ئامۆژگاری ئەوە دەکات، باشتر وایە لە هەفتەیەک دا تەنها جارێک، خواردنی خێرا یاخود خواردنی چێشتخانەکان بخۆن.

هەروەها وتی دڵنیا بنەوە لە خواردنی نانی بەیانی منداڵەکە، چونکە تەندروستیەکی باش و جەستەیەکی چالاکی پێ دەبەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا