هۆشداری لەبارەی بەكاهێنانی حەبێكی ساختە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم لەبارەی جۆرە حەبێكی ساختە بەناوی نێکسیۆم 40 ملگم ( nexium 40 mg ) هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم كە تیایدا هاتووە، ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوه بەپێی نووسراوی سەنتەری چاودێریکردنی دەرمانی عێراقی حەبی Nexium 40mg به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره.

لەراگەیەندراوەكەدا داوا لەهاوڵاتیان دەكات له کاتی بوونی ئەم دەرمانه بە ژماره باچەکانی ئاماژەپێکراو خۆتان له بەکارهێنانی بپارێزن و ئاگاداریان بکەنەوه.

حەبی Nexium 40mg بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی گەدە وكەمكردنەوەی ترشەڵۆكی گەدە بەكادەهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا