ڕاوچیییەک بەشێوەیەکی نامۆ ڕزگاری بوو

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، ڕاوچییەکی قڕژاڵ بەشێوەیەکی نامۆ ڕزگاری بوو، دوای کەوتنە خوارەوەی لە نزیک کەناری ویلایەتی ماساچوستسی ئەمریکی و کەوتنە دەمی نەهەنگێکی هەمباکەوە.

مایکل باکارد ڕاوچییەکی تەمەن 56ساڵە و دەکەوێتە دەمی نەهەنگێکەوە و دەڵێت: لەناکاو هەستم بە لەرینەوەیەکی گەورە کرد، ئەو شتەشی کە سەرنجمدا تاریکیەکی تەواو بوو، هەستم کرد دەجوڵێم کاتێک نەهەنگەکە پەستانی لە ئێسکەکانی دەمی دەکرد.

صياد أمريكي ينجو بأعجوبة من فم حوت ابتلعه 30 ثانية

پیاوەکە باس لەوەش دەکات وا هەستم کرد دەبمە قوربانی نەهەنگەکە، بەڵام لە دوایدا تێگەیشتم کە ددانی نییە، ئەوەشی خستەڕوو کاتێک بیرم لە مردن لە دەمی نەهەنگەکەدا دەکردەوە بیرم لای منداڵەکانم بوو.

میدیان ئەوەشیان خستەڕوو دوای ڕووداوەکە باکاردیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە پزیشکەکان تێکچوونی ئاسان و نەرمیان لە شانە و ئێسکی پیاوەکەدا تۆمارکرد، خۆشبەختانە هیچ برینێکی قورس یان شکاوییەکی نەبوو، ڕێگەیان پێدا بگەڕێتەوە ماڵەوە.

زانایان دەڵین حاڵەتی وەک ئەم ڕووداوە بە دەگمەن ڕوودەدات، نەهەنگی هەمباکیش بەشێوەیەکی گشتی مەترسی نییە بۆ مرۆڤ و ئەگەر بەڕێکەوت قوتی بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا