بەهۆی چای گەرمەوە سکاڵا لەسەر هاوسەرەکەی تۆمار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

گفتوگۆیەکی توند لە نێوا دوو هاوسەردا دەبێتە هۆی، ئەوەی یەکێک لە هاوسەرەکان کوپێک چای گەرم بڕێژێت بە دەستی ئەوی دیکەدا، مێردەکەشی سکاڵای لەسەرتۆمار دەکات و داوای لێدەکات قەرەبووی بکاتەوە، بەرامبەر ئەو کارەی ئەنجامی دا.

خێزانەکەی ڕوونکردنەوەی دا لە بارەی ڕشتنی کوپە چاکە بە دەستی مێردەکەیدا، وتی کە ویستویەتی تۆڵەی لێ بکاتەوە، لە کاتێکدا مێردەکەی پاڵێکی بەهێزی پێوەناوە.

بەپێی بڵاو کراوەکانیش، دۆسیەکە بە ڕێکەوتنی هەردوو لا کۆتایی پێیەت، بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا دیارە کە پیاوەکە زیانی بەرکەوتووە، بەڵام لە ڕێگەی ڕاپۆرتی پزیشکیەوە ڕێژەی برینەکەی دیاری دەکرێت، بەپێی ئەوە هاوسەرەکەی قەرەبووی دەکاتەوە هەروەها دەبێت بەڵێن بدات کە ئەم کارە دووبارە نەکاتەوە.

بەپێی لەکۆڵینەوەی دۆسیەکەش ئاشکرا بووە، هەردووکیان خەتاباربوون و هەڵە بوون، هەربۆیە بەپێی یاساکانی ئەو وڵاتە ڕێکخراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا