بەڕێوەبەر و ژمارەیەك فەرمانبەری سایلۆی كەركوك دەستگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری سایلۆی كەركوك و 15 فەرمانبەری سایلۆكە بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لە جووتیاران، دەستگیر كران.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەری سایلۆی كەركووك و 15 فەرمانبەی سایلۆكە لەسەر وەرگرتنی پارە لە جووتیاران لە كاتی دروێنەدا، دەستگیر كران.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس، بەڕێوەبەری سایلۆكە و ئەو فەرمانبەرانە، بە نایاسای پارەیان لە جووتیاران وەرگرتووە و بە پارە گەنمی پلە دوو سێیان كردووە بە پلەیەك.

ئێستا دۆسییەكە لە دادگای كەركوكە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا