پۆڵەتیک پرێس
هەوڵدان بۆ مانەوەی بەرگری لەش بە بەهێزی کارێکی زۆر گرنگە، چونکە ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات، هەندێک نیشانە هەیە دەریدەخەن بەرگری لەش لاوز بووە و پیویستە ئاگارداربیت.
ئەو نیشانانەی دەریدەخەن بەرگری لەش لاواز بووە:
-توشبوون بە ئەنفلۆنزا و سەرمابوون بە بەردەوامی
توشبوون بە سەرمابوون بۆ چەندین جار لە ساڵێکدا نیشانەیەکە بۆ لاوازبوونی بەرگری لەش، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ژیان و تەندروستیەکەی هەڵە یان زۆر جگەرەکێشان.
-هەبوونی فشار و دڵەڕاوکێی
لەکاتی لاوازبوونی بەرگری لەشدا کەسەکان توشی فشار و دڵەڕاوکێ دەبنەوە.
-تێکچوونی کرداری هەرس بە بەردەوامی
بەکتریاکانی گەدە ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسەکان و هەوکردنەکان زیاد دەکەن، بەردەوام تێکچوونی کرداری هەرس لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ لاوازبوونی بەرگری لەش.
-هێواش ساڕێژبوونی برینەکان
لاوازبوونی بەرگری لەش هۆکارێکە بۆ هێواش ساڕێژبوونی برینەکان.
-هەستکردن بە ماندویەتی و هیلاکی
هەبوونی خەوێکی باش و بەردەوام هەست کردن بە ماندویەتی و هیلاکی حاڵەتێکی ناسروشتیە و لەوانەیە هۆکارێکە بێت بۆ لاوازبوونی بەرگری لەش، لەم کاتەدا کەسەکان پێویستە سیستمێکی خۆراکی تەندروست هەڵبژێرن.