کازمی سەردانی وڵاتانی ئەوروپا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەنیازە بەمزووانە سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا بکات لەنێویشیاندا وڵاتی سڕبیا.

سکرتاریەتی گشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، حەمید نەعیم غەزی، ئەمینداری گشتی سەرۆک وەزیران لەگەڵ باڵیۆزی سڕبیا لە عێراق تاوتوێی ئامادەکارییەکانی سەردانەکەی مستەفا کازمییان کردووە بۆ سڕبیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

حەمید نەعیم غەزی ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق هیواخوازە باڵیۆزی سڕبیا لە وڵاتەکە رۆڵی گەورەی هەبێت لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و بنیادنانەوە.

ئەو ئەمیندارە راشیگەیاند، لە کاتی نزیبوونەوەی وادەی سەردانەکەی کازمی، وڵاتانی ئەوروپی ئاگاداردەکرێنەوە بەمەبەستی ئامادەکردنی خشتەی سەردان و چاوپێکەوتنەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا