ئێسک و پروسکی گەورەترین داینەسوڕ دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

زانایانی ئوسترالیا، ئێسک وپروسکی گەورەترین جۆری داینەسوڕیان لە جیهاندا ئاشکرا کرد.

ئەو داینەسوڕە لە جۆری سۆرۆپۆردە، لە سەردەمی تەباشیری پێش ٩٢ بۆ ٩٦ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە، داینەسوڕەکە لە نێوان پێنج بۆ شەش مەترو نیو بەرزە، لە کاتێکدا درێژیەکەی لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٠ مەتردایە، ئەمەش دەکاتە بەرزی نزیکەی بینایەکی دوو نهۆمی.

دوای دۆزینەوەی ئەم جۆرە لە داینەسوڕ، وا دەردەکەوێت بەرزترین و گەورەترین جۆری داینەسوڕەکان لە ئوسترالیا بووبێتن.

زانایان ئاماژەیان بەوەش دا، جۆری داینەسوڕە گەورەکان هێشتا هەموویان نەدۆزراونەتەوە، لە ئێستادا سۆرۆپۆدەکان بە گەورەترین داینەسوڕەکانی جیهان دادەنرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا