هۆکارەکانی هەست کردن بە برسێتی لە شەودا ئاشکرا دەکرێت

ئەم بابەتە 22 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

سڤیلانا فۆس شارەزای بواری خۆراکی ئۆکرانی ئاشکرای دەکات، خەڵکانێکی زۆر هەن لە ئێواران و شەواندا هەست بە برسێتی دەکن.

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەدات وشک بوونەوەی جەستە، یەکێکە لەو هۆکارانەی هەست بە برسێتی دەکەیت و ئەتەوێت کەمێک خواردن بخۆیت، ئەمەش ڕەنگە بە هۆی ئەوەوە بێت ژەمەکانت بە ڕێک و پێکی نەخواردبێت.

ڤۆس دەڵێت، خواردنی زەڵاتەو کوپێک قاوە لە بەیانیان و نیوەڕواندا بێگومان دەبێتە هۆی ئەوەی، شەو یان ئێوارە هەست بە برسێتیەکی زۆر بکەیت و زۆر بخۆیت.

هەربۆیە ئمۆژگاریت دەکات بەوەی، نانی بەیانی و نیوەڕۆت ژەمێکی ڕێک و پێک بێت بۆ ئەوەی توشی ئەم، حاڵەتە نەبیت.

ڕوونیشی کردەوە، خواردنی سێ ژەم لە ڕۆژێکدا باشترین شتە، بۆ ئەوەی بە ڕێژەیەکی یەکسان کالۆری لە جەستەت دا دابەش ببێت.

ئاماژە بەوەش دەدات باشتر وایە ٣ بۆ ٤ کاتژمەر پێش خەوتن نان نەخۆیت، یان ژەمێکی سوک بخۆیت بەڵام ژەمەکانیتر یارمەتیت دەدات کە %٨٠ هەست کردن بە برسێتیت کەم بێتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک